چیرۆكی جیهانی

ژیاننامه‌ی‌ کەسایەتی زۆرۆ

چیرۆکی زۆرۆ یەکێکە لە بەناوبانگترین چیرۆکەکان کە چەندین فیلم و فیلم کارتۆنی لەسەر بەرهەم هاتووە، بەڵام زۆربەی کەس نازانن ئەم کەسایەتیە ڕاستەقینەیە.

لە ساڵی ١٨٤٦ بۆ ١٨٤٨ کاتێک ئەمریکیەکان توانایان کالیفۆرنیا داگیر بکەن کە پێشتر بەشێک بوو لە مەکسیک، ستەمێکی زۆریان لە دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە کرد کە لە نێویاندا پیاوێک هەبوو بەناوی (خواكین موریتا).

برایەکی موریتا خاوەنی ئەسپێک دەبێت و ئەمریکیەکان لێی دەستێنن، لەو کاتەشدا کە دەیەوێت ڕێگری بکات دەستگیری دەکەن و لە گۆڕەپانی شارەکەدا و بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارەی دەدەن.

لە تۆڵەی ئەوەدا موریتا شەوێک دەموچاوی دادەپۆشێت و بە شمشێرەوە دەچێتە سەر ئەو سەربازانەی کە براکەیان گرت و کوشتیان و تۆڵەی براکەی خۆیان لێدەکاتەوە، ئەم ڕووداوەش وەک کارێکی شۆڕشگێری دەنگدانەوەی زۆری دەبێت.

لە پاش ئەوەش هەرچەندە ئەمریکیەکان بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن، بەڵام بۆیان نادۆزرێتەوە و ناوە ناوەش دەردەکەوێتەوە و چالاکی دیکە ئەنجام دەدات و وەک پاڵەوانێک ناو دەردەکات و خەڵک هاوکاری دەکات.

دواتر نوسەر (جون ماکیلی) بۆ یەکەمجار لە ڕۆمانێکیدا بەناوی (نەفرەتی كابیسترانو) باس لە کارەکانی (خواكین موریتا) دەکات و نازناوی (زۆرۆ)ی بۆ دادەنێت کە وشەیەکی ئیسپانییە و بەمانای (ڕێوی) دێت و دواتریش ماکیلی ڕۆمانێکی تایبەتی لەسەر ئەو کەسایەتییە بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٢٤ بەناوی (ماسکی زۆرۆ) و کەسایەتیەکەی بە تەواوەتی چەسپا.

هەروەها بخوێنەوە”کچینە، ژیانی ماری کیوری بخوێننەوە بۆ ئەوەی بزانن کە خۆتان چەند بەهرەی نایاب و شاراوەتان هەیە!”
پێشوو
شێرکۆ بێکەس،شاعیری هاوچەرخی کورد
داهاتوو
مێژووی ژیانی حەپسەخانی نەقیب