روشه‌نبیری

ژیانی دەر‌هێنەر و نووسەر وئەکتەری بەناوبانگی زازا وکورد ,(یەڵماز گونەی)

یەڵماز گونەی لە ١ ی نیسانی ١٩٣٧ لەدایک بووە ، لە لادێیەکی بچوکی کوردستانی تورکیا گەورە بوو دواتر لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری تەواوکردووە . لە تەمەنی ٢١ ساڵیەوە دەستی کرد بە کاری سینەما .
بەهۆی کەسایەتی و هەڵس و کەوتیەوە بە “پاشای ناشیرین” ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ ١٨ مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی “کۆمۆنیستانە”. لە ساڵی ١٩٦٥دا دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی فیلم .
یەڵماز گونەی بەباوکی سینەمای کوردی دادەنرێت ، چەندین خەڵاتی جیهانی لەو بوارەدا بەدەست هێناوە ، کە گرنگترینیان خەڵاتی فێستیڤاڵی (کان) بوو لەساڵی ١٩٨٢ .
پاش ئەوەی لە زیندان ڕایکردووە ڕووی کردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لەساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە .
دەرهێنراوەکانی یەڵماز گونەی :
* ئەسپ ژن سیلاح (١٩٦٦)
* فیشەک کارم تێناکا (١٩٦٧)
* ناوم کەریمە (١٩٦٧)
* پیرە نوری (١٩٦٨)
* سەید خان (١٩٦٨)
* گورگە برسیەکان (١٩٦٩)
* پیاوێکی ناشیرین (١٩٦٩)
* هیوا (١٩٧٠)
* هەدەفی زیندوو (١٩٧٠)
* عوسمان پیادە (١٩٧٠)
* بابە (١٩٧١)
* عیبرەت (١٩٧١)
* قاچاخەکان (١٩٧١)
* بێ هیواکان (١٩٧١)
* بکوژەکان (١٩٧١)
* سبەی دوا ڕۆژە (١٩٧١)
* ئازار (١٩٧١)
* شیوەن (١٩٧٢)
* هاوڕێ (١٩٧٤)
* ئەندێشە (١٩٧٤)
* داماوەکان (١٩٧٥)
* دوژمن – ئینگلیزی (١٩٧٩)
* ڕێگا (١٩٨٢)
* دیوار (١٩٨٣)

هەروەها بخوێنەوەمێژوی ژیانی میوزیک ژەنی نەمسایی, مۆزارت
پێشوو
كێ کاریگەرترین کەس بووه‌ لەسەر بیری گشتی لە هەزارەی دووەمی زایینی؟؟
داهاتوو
ژیانی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد, ئەحمەدی خانی