مێژوو

ژیانی ولیام شکسپیر

هۆنراوە نووس و شانۆنووسی ئینگلیزی ولیام شکسپیر کوڕئ جۆن شکسپیر و دایکی ماری شکسپیر کە کچی دەوڵەمەندێک بوو و خاوەنی چەندین زەوی بوو، لە سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن لە (٦)ی نیسانی (١٥٦٤) لە دایک بووەو لە (٢٣) نیسانی (١٦١٦)کۆچی دوایی کردووە، لە قوتابخانەی پادشای نوێ لە سترادفۆرد فێری خوێندن بووە، خوێندنگەکە ڕێزمانی زمانی جیاواز بوون لە ڕووی ئاستەوە لە سەردەمی ئێڵیزابێستدا، کە شارەزاییەکی بەهێزی لە ڕێزمانی زمانی لاتینی و کلاسیکی دابین کرد.
لەتەمەنی هەژدە ساڵیەوە لەگەڵ ئان هاساوای ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا کە ئان ئەو کاتە تەمەنی (٢٦) ساڵ بوو، پاش شەش مانگ لە هاوسەرگیری بوون بە خاوەنی کوڕێک بە ناوی هامنێت، لە پاش دوو ساڵ کچێکیان بوو بە ناوی جودیس ، کە هامنێتی کوڕی لە تەمەنی یانزە ساڵیەوە کۆچی دوای کرد بە چەند هۆیەکی نەزانراوەوە.
ولیام دادەنرێت وە بە دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیهاندا، کە نازناوی هۆنراوە نووسی ئینگلتەری نەتەوەی و هۆنراوە نووسی ئافۆنی داستانی لێدەنرێت، کارەکانی زیندوون، پێک دێن لە (٣٨) شانۆگەریی، (١٥٤) سۆناتا و دوو ھۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، ھەروەھا ژمارەیەکی تر لە ھۆنراوە. شانۆگەرییەکانی بۆ ھەموو زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیھان وەرگێراون، لەنێوان ساڵەکانی (١٥٨٥) بۆ ( ١٥٩٢) دەستی کرد بە پیشەیەکی سەرکەوتوو لە لەندەن وەک ئەکتەرو نووسەر و بەشێک بوو لە خاوەنی کۆمپانیای نواندن کە ناوی پیاوانی لۆرد چامبرلین بوو، کە دواتر بە ناوی پیاوانی پادشا ناسرا. دەردەکەوێت کە خانەنشین بووە و گەڕاوەتەوە بۆ سترادفۆرد لەدەوروبەری ساڵی (١٦١٣) کە دوای سێ ساڵ پاش ئەو کۆچی دوایی کرد.
شێکسپیر کارە ھەرە گەورە و ناسراوەکانی لەنێوان ساڵانی( ١٥٨٩) بۆ( ١٦١٣) بەرھەم ھێناوە، بەشێوەیەک کە شانۆگەرییەکانی سەرەتای بەشێوەیەکی گشتیی کۆمیدی و مێژووی، ئەمانەش شێوازێک بوون کە گەیانییانە رادەی ئاڵۆزبوون و ئاستی باڵا لە کۆتاییەکانی سەدەی شانزەھەم. پاشان ھەستا بە نووسینی تراژیدی بەشێوەیە گشتی تا نزیکەی ساڵی (١٦٠٨ )ـیش، لەوانە هاملێت، پادشا لیرو ماکبێس، کە ئەم کارانە بە باشترین کارەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، و لە کۆتاییەکانیشدا ھەستا بەنووسین بەشێوەی کۆمیدیای تراژیدی، بەناوی رۆمانسیات ـیش، ھەروەھا ھاوکاری و یارمەتی ھەبووە لەگەڵ شانۆنووسانی تر. زۆرێک لە شانۆگەرییەکانی لەماوەی ژیانییدا لەبەرگی جۆروجۆردا دەرچوون و لەچاپ دراون بەشێوەیەکی کوالیتیی بەرز. لەساڵی( ١٦٢٣)، دوو ھاوڕێ/ھاوکار ی کۆنی شانۆی ھەستان بە بڵاوکردنەوەی پەڕەی یەکەم بۆی، ئەمەش چاپێک بوو کۆکرابووەوە بۆ کارە دراماتیکییەکان بەشێوەیەک کە ھەمووی گرتەوە جگە لەو دوو شانۆگەرییەی کە ئێستا دەزانرێت کە ھی شێکسپیر بوون. شێکسپیر ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ریزداری سەردەم و رۆژانی خۆی بوو، بەڵام قورسییەتی بەرزنەبووە و ئەم ژیانەوەیەی ئێستای بۆخۆوە نەدیت تا سەدەی نۆزدە، بەشێوەیەک کە رۆمانتیکییەکان ئەوپەڕی لێھاتوویی و زانایی شێکسپیرییان بینی، وەک چۆن کە ڤیکتۆرییەکان بە پەرستن ئازایەتی شێکسپیرییان ئەپەرست گەیشتە ئەو رادەیەی کە جۆرج بێرنارد شۆ وتی شێکسپیر (بتی ھۆنراوەنووسانی داستان )ـە لەسەدەی بیستەمدا. ئێستاش شانۆگەرییەکانی خاوەنی زۆرترین جەماوەرە و لەوپەڕیی ناوبانگدایە بەشێوەیەکی بەردەوامیش لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، ھەروەھا دووبارە نمایشکردنییان و دووبارە لێکدانەوەیان لەسەکۆ جیاوازە رۆشنبیریی و سیاسییەکان لەسەرانسەری جیھان.
زۆر بەشێوەیەکی رێک و دیاریکراو، ڕوون نییە کەی شێکسپیر دەستی کردووە بە نووسین، بەڵام بەڵگە و نیشانەکانی سەردەمەکان بەگشتی ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆربەی شانۆگەرییەکانی شێکسپیر لەسەر تەختەی شانۆی لەندەن بووە نزیکەی ساڵی ١٥٩٢، و زۆر ناسراو بووە لە لەندەن لەو کاتەدا بەوەی کە ھێرشی کراوەتە سەر لەلایەن شانۆنووس رۆبەرت گرینەوە، رەنگە ئەمەی خوارەوە دەقی رەخنەیەکی رۆبەرت بێت بۆ شێکسپیر،قەلەڕەشێکی لەخۆبایی، لکاو بەپەڕمانەوە، لەگەڵ ئەوەی دڵی پڵنگ پێچراوە لەنێو یارییە سووکەڵە تایبەتییەکانەوە، کە پێویستە وابێت بتوانێت قسە بکات بە پاراوییەتی ھۆنراوە ئازاد
زانایان کۆک نین لەسەر واتەیەکی دەقاودەقی ئەم وشانە، جگە لەوەی کە زۆرێک لەزانایان وا دادەنێن کە گرین، شێکسپیر بەوە تاوانبار دەکات کە ویستوویەتی بگات بەپلەی باڵاتر و بەرزتر لەوەی خۆی، لەھەوڵێکدا بۆ یەککردن و ھاویەککردنی پەڕتووکی دەرچوانی زانکۆ، وەکو کریستۆڤەر مارلۆ، تۆناس ناش و خودی گرین خۆی. ھێرشی گرین یەکەم یادەوەری باسکراوە لەژیانی شانۆیی شێکسپیر، و ھەندێک نووسەرەوەی ژیاننامە پێیان وایە کە ئەو ژیانە شانۆییە لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی شانزدەھەمدا سەری ھەڵداوە تەنانەت پێش سەرھەڵدانی لێدوانەکانی گرین. لە ١٥٩٤ ـەوە، شانۆگەرییەکانی شێکسپیر ئەنجام دەدرێت لەسەر دەستی پیاوانی گەورە چامبرلین بەتەنھا، ئەمیش کۆمپانیایەکە کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمەڵێک ئەکتەرەوە، کە یەکێک لەوانە خودی شێکسپیر خۆی بوو، کە بەزوویی بوو بە کۆمپانیای نواندن ی ناسراو لە لەندەن ، پاش کۆچی دوایی شاژن ئێڵیزابێتی یەکەمی ئینگلستان ەساڵی ١٦٠٣، کۆمپانیاکە لەلایەن پادشای نوێوە وەرگیرا، کە جەیمزی یەکەمی ئینگلستان بوو، ناوی کۆمپانیەکەی گۆری بۆ پیاوانی شاھـ. لەساڵی ١٥٩٩، ھاوبەشێتیی لەنێوان ئەندامانی کۆمپانیاکە درووست بوو لەسەر لای باشووری رووباری تێمز. ساڵی ١٦٠٨، ھاوبەشێتیی دەستیگرت بەسەر شانۆی بلاکفریرزی داخراودا. ھەروھا تۆمارنامەی کڕدراوەکانی شاھەنشاھیی و وەبەرھێنانەکانی شێکسپیر ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆمپانیاکە کەسێکی دەوڵەمەندی لێ درووستکردووە. ھەربۆیە لە ١٥٩٧ ـدا، دووەم گەورەترین خانووی سترادفۆردی کڕی. و لەساڵی ١٦٠٥، ھەڵستا بە وەبەرھێنان بە بەشێتی لە یەکێک لەدەزگاکاندا لە سترادفۆرد. ھەندێک لە شانۆگەرییەکانی شێکسپیر بەشێوەی چوارینە دەرچوون، لە ١٥٩٨ ـەوە، ناوی بوو بە خاڵیێکی فرۆشتن. پاشان شێکسپیر بەردەوام بوو لە نواندن لە شانۆگەرییەکانیی و شانۆگەرییەکانی تردا پاش ئەوەی وەک شانۆنووس سەرکەوتوو بوو، بەشێوەیەک کە چاپی ١٦١٦ ی کارەکانی بێن جۆنسن دەرکەوت لەنێو لیستی دەستەی ھونەرمەندانی نێو ھەموو پیاوێک لە خۆشی تایبەتی خۆی دا (١٥٩٨)، و لە سیھانۆسیشدا (١٦٠٣)، ھەندێک زانایان وای دادەنێن کە شێکسپیر ناوی نەبووە لەنێو لیستی ھونەرمەندانی رێوییە گەورەکەی جۆنسن لەساڵی ١٦٠٥ دا، ئەمەش وەک نیشانەیەک کە پیشەکەی بەرەو کۆتاییەکانی دەڕۆیشت، شێکسپیر لە یەکەم پەڕگەی ساڵی ١٦٢٣ بەیەکێک لە “ھونەرمەندە سەرەکییەکان لەنێو ئەو ھەموو شانۆگەرییانەدا” دادەنرێت، ھەندێکیشییان یەکەم جارییان بوو پاش [فۆڵبۆنی|رێوییە گەورەکە]] نواندن بکەن، لەکاتێکدا کە ئێمە ناتوانین بزانین ئەو دەور و ئەرکانە چی بوون کە بینیونی لە شانۆگەرییەکاندا. لە ١٦١٠ دا، جۆن دیفیز شاە ھیرفۆرد نووسیویەتی کە “مەبەست پاک” دەوری “پادشا”ی دیوە، لە ١٧٠٩، رۆو ئەوەی گەیاند کە وەک لاساییکردنەوە شێکسپیر دەوری شەبەح باوکی ھاملێت ببینێت. پاش ئەوە بەکاتێکی کەم لاساییکردنەوەکان وایان خواست کە دەوری ئادەم ببینێ لە “وەک چۆن ئەو دەیەوێت ببێ”. لەکاتێکدا زانیان لەسەرچاوەی ئەو زانیارییارانە دوودڵن. شێکسپیر لەو کاتەدا دابەش بوو بەسەر لەندەن و سترادفۆرد دا لەماوەی کار وپیشەی شانۆییدا، بۆیە ١٥٩٦ کە ساڵێک پێش ئەو ساڵە بوو کە خانووە گەورەکەی کڕی، شێکسپیر لە ئەپریشیە سانت ھێلین دەژیا، نزیک بە رووباری تیمز، پاشان لەرێگەی ئەو رووبارەوە گوازرایەوە بۆ ساوسوارک لەدەوروبەری ١٥٩٩، ئەوەش ئەو ساڵە بوو کە کۆمپانیاکەی زۆرترینی بەخۆوە دیت لەوێ. لەدەروبەری ١٦٠٤، گەڕایەوە بۆ باکوری رووبارەکە دووبارە، بۆ ناوچەیەک کاتدرئایی بۆڵسی پیرۆز، کە تێیدا کۆمەڵێکی زۆر خانووی سەرنجراکێش ھەبوو، لەوێ ھەڵستا بە بەکرێ گرتنی ژوورێک یان چەند ژوورێک لە کەسێکی فەڕەنسیی بەناوی کریستۆڤەر ماونت جۆی، کە درووستکەری قژی دەستکردی ئافرەتان و داپۆشەکانی قژ بوو.
لەدوای ١٦٠٦-١٦٠٧، شێکسپیر ژمارەیەکی کەمتری لە شانۆگەریی نووسیی، وھیچیشییان نەگێردرانەوە بۆی لەدوا ١٦١٣. دوایین سێ شانۆگەریی پاڵپشتیی کرد لەگەڵ جۆن فلێچر، کە جێنشینی کرد وەک شانۆنووسێکی تایبەت بە پیاوانی شاھـ. شێکسپیر، لە ٢٣ ی نیسانی ١٦١٦ دا کۆچی دوایی کرد، لەدوای خۆی ژنەکەی و دوو کچەکەی بەجێھێشت، سوزانا شوویکرد بە پزیشکێک لەساڵی ١٦٠٧، کە ناوی جۆن ھۆل بوو، ھەروەھا جۆدیس ـیش شوویکرد بە تۆماس کوینی کە بازرگانی خواردنەوەی کھولیی بوو، ئەمەش بەدوو مانگ پێش کۆچی دوایی شێکسپیر.
لە وەسییەتنامەکەیدا، شێکسپیر بەشی گەورەی سامانەکەی بەجێھێشت بۆ کچە گەورەکەی، سوزانا. و رێنماییەکان وابوو کە تێپەڕبێت تا دەگاتە “یەکەم منداڵ لە جەستەی”، خێزانی کوینیی سێ منداڵییان بوو، ھەرسێکییان بەبێ چوونە ناو ژیانی ھاوسەرییەتییەوە مردن. بەڵام خێزانی ھۆل، یەک منداڵییان بوو کە ئێلیزابێس بوو، کە دوو جار شوویکرد بەڵام لەھیچ جارێکییاندا منداڵی نەبوو، پاشان مردووە لەساڵی ١٦٧٠، کە کۆتا کەس بوو لە رەچەڵەکی راستەوخۆی شێکسپیر. وەسییەتنامەکەی شێکسپیر زۆر بەکەمی باسی ئانی ژنی تێدا بوو، کە دەبوو خۆکارانە سێ یەکی سامانەکەی بەربکەوتبا. بەڵام خاڵێک ھەیە لێرەدا سەلێمێنرا، ئەویش بەجێھێشتنی “باشترین دووەم سیسەمی نووستن لام”، ئەمەش بەجێھێڵدراوێک بوو کە زۆر جێی قەبڵاندن بوو. و زۆرێک لەزانایان ئەم بەجێھێڵدراوە وەک سوکایەتییەک بۆ ئان دادەنێن، و ھەندێکی تر لەھەمان کاتدا وای دادەنێنی کە “باشترین دووەم سیسەمی نووستن” دەبێ سیسەمی ھاوسەرێتی بێت. شێکسپیر نێژراوە لە بەندەییگە لە کەنیسەی سالۆسی پیرۆز، پاش دوو رۆژ لە مردنی، لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوێک ھەڵکەندراوە کە نەعلەت دەکات دژ لەجووڵاندنی ئێسکی شێکسپیر، پاش ماوەیەک لەدوای ١٦٢٣، رێورەسمی ناشتنی یادەوریی بۆ کرا، لەگەڵ پەیکەرێکی نیوەیی، ئەو پەیکەرە جیاوازی شێکسپیر درووست دەکات لەگەڵ نستیۆر و سۆکرات و فێرجێل.
زۆرینەی شانۆنووسەکانی ئەو سەردەمە ھاریکاریی یەکتریان دەکرد بەشێوەیەکی گشتی، رەخنەگران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە شێکسپیریش وەک ئەو شانۆنووسانە ئەو ھاریکارییەی ئەنجامداوە بەتایبەتی لەسەرەتاکان و کۆتاییەکانی ژیانییدا. ھەندێک بگێڕەوە دەگەڕێتەوە بۆ شێکسپیر وەک تیتوس ئاندرونیکۆس، ھەروەھا شانۆگەرییەکانی سەرەتای جێی گفتوگۆ و لێدووانە، ھەندێک بیروڕاش ھەن کە دەڵێن ھەندێک لە شانۆگەرییەکان لەلایەن کەسانی ترەوە دەستکاریکراون و خود خاوەندارێتی کراون. یەکەمین کارە تۆمارکراوەکانی شێکسپیر بریتیین لە ریچاردی سێیەم و ھەر سێ بەشی ھێنریی شەشەم، کە زوو لە نەوەتەکانی سەدەی شانزدەھەمدا نووسیونی، سەرتاپا بەشێوەی درامای مێژوویی. شانۆگەرییەکانی شێکسپیر تائێستاش بە گران دادەنرێت، ھەرچەند لێکۆڵینەوە دەقییەکان دەڵێن کە ھەریەک لە تیتۆس ئاندرونیکوس، کۆمیدیای ھەڵەکان، ماڵیکردنی پڵنگەکە، دوو بەڕێز لە فیرۆنا دەشێن لە کارە سەرەتاییەکانی و زووەکان و ھەنگاوە یەکەمییەکانی شێکسپیر بن. یەکەمین مێژووی، کە بەگشتی پشتبەستوو بوو بە چاپی ١٥٨٧ ی رافائێل ھۆلینشد لە “رۆژانەی ئینگلتەرا، سکۆتلەندا و ئیرلەندا”، زەبەلاحێکە لە ئەنجامی رووخێنەری دەستەڵاتی بێ ھێز یان گەندەڵ، و لێکردراوەتەوە وەک پاساو بۆ بنەڕەتەکانی خێزانی تیودۆر. ھەروەھا شانۆگەرییەکانی کاریگەر بوون بە کاری شانۆیی ئێلیزابێسییەکانی تر، بەتایبەتیی تۆماس کید و کریستۆڤەر مارلۆ، و لاساییکردنەوەکانی درامای سەدەکانی ناوەڕاست، و شانۆگەرییەکانی سینیکا. بەھەمان شێوە کۆمیدیای ھەڵەکان لەسەر بنەمای نموونەی کلاسیزمیی دامەزرابوو، بەڵام ھیچ سەرچاوەیەک نەدۆزرایەوە بۆ ماڵیکردنی مێشەکە، ھەرچەندە کە پەیوەندیدارە بە شانۆگەرییەکی جیاواز کە ھەڵگری ھەمان ناوە، و پێدەچێـت کە درێژکرابێتەوە لە چیرۆکێکی میللییەوە، وەکو چۆن دوو بەڕێز لە فیروناوە تێیدا دوو ھاوڕێ رازیین لەسەر دەستدرێژیی سێکسیی، ئەوا چیرۆکی “مێشەکە” لەسەر ماڵیکردنی رۆحی ژنێکی سەربەخۆیە لەلایەن پیاوێکەوە کە زۆبەی جار رەخنەگرە ھاوسەردەم و دەرھێنەرەکان ھیلاک دەکات. شانۆگەرییەکانی شێکسپیر، کلاسیکییەت و کۆمیدیای ئیتاڵییان بۆ یەکەم جار بەخشیوە، کە لەخۆگری چیرۆکی دووییە دژدار و بەدوای یەکدا ھاتنی کۆمیدییە، بوار لە ناوەڕاستی نەوەتەکانی سەدەی شانزدەھەمدا زۆرتر بووە بۆ کاری کۆمیدیی. خەونی شەوی ھاوین پوختەیەکی زۆر رەسەنی رۆمانسییەتە، لەگەڵ بوونی چەندین گرتەی ھەزەلیی لەژیانی چینە نزمەکان. کۆمیدیای شێکسپیر پاشکۆ بوو، ھاوسەنگ بوو لەگەڵ رۆمانسییەت، بازرگانی ڤینیسیا وێنەی جووتیاری جوولەکەی تۆڵەسێنەرەوەی شیلوک لەخۆدەگرێت، کە گۆشەنیگا ئێلیزابێسییەکانی ئاوەژوو کردەوە، بەڵام بۆ جەماوەری ئێستاکیی، رەنگە بە سووک سەیری بکەن.
لێھاتوویی و یارییکردن بە قسەوە لە “جعجعه‌ بلا گحن” بەردەوامیی دەبینێت، لەگەڵ پاشبنەمای لادێیانەی ساحرانە لە “چۆنت پێ خۆشە” و گاڵتەکردن و سەفای ئەوپەڕیی لە “شەوی دوانزدەھەم” دا، ئەمەش زنجیرەیەک لە کۆمیدیای شێکسپیریی مەزن. پاش گۆرانییبێژییەکەی ریچاردی دووەم، کە تاڕادەیەک ھەمووی بەشێوەی دێر و کۆپلە نووسراوە، شێکسپیر پەخشانی کۆمیدیایی بە مێژوو ناساند لە کۆتاییەکانی نەوەتەکانی سەدەی شانزدەھەمی زایینیی، وەکو ھێنریی چوارەم، بەشەکانی ١ و ٢ و ھێنریی پێنجەم. وای لێھات کەسایەتییەکانی زۆرتر ئاڵۆز بوون و ئاڵوگۆری بەزەقی دەکرد لەنێوان گرتە کۆمیدیی و جدییەکاندا، و ھۆنراوە و پەخشان. ئەم سەردەمە بەوشێوەیە و بە شانگۆرییەکی تر کۆتایی دێت. ڕۆمیۆ و جولێت، رۆمانسییەتی دڵتەنگانەی بەناوبانگ، سەبارەت بە ھەرزەکارێکی سەرتا پڕ بە سێکس، خۆشەویستیی و مردن/مەرگ. یۆلیۆسی قەیسەر، شێوەیەکی نوێی درامای پێشکەش کرد. بەپێی لێکۆڵەرەوەی شێکسپیریی، جەیمس شابیرۆ، لە یۆلیۆسی قەیسەردا، “رەگەزە جۆراوجۆرەکانی سیاسەت، کەسایەتی، رووداوە سەردەمییەکان، تەنانەت ھیواکانی خودی شێکسپیر خۆی لە کردەی نووسیندا، وای کرد لەیەک بتکێن بۆ یەکتر. سەرەتاکانی سەدەی حەڤدەھەمدا، شێکسپیر نووسراوێکی نووسی ناودەبرا بە “شانۆگەرییەکانی کێشە”، ترۆیلۆس و کریسیدا، ھەموو شتێکی باش، بەباشی کۆتایی دێت و گەلێک تراژیدیای تری بەناوبانگ. زۆرێک لە رەخنەگران پێیان وایە کە گەورەترین تراژیدیای شێکسپیر، لووتکەی ھوونەرەکەی دەنوێنێت. رەنگە هاملێت کە یەکەم پاڵەوانە، زۆرترین لێدوانی لەسەر کرابێت لەچاو کەسایەتییە شێکسپیرییەکانی تر، بەتایبەت مۆنۆلۆگە بەناوبانگەکەی “ئەبم یان نابم، ئەوە پرسیارەکەیە”. بەپێچەوانەی ھاملێتی گۆشەگیرەوە، پاڵەوانانی تراژیدیاکە، ئۆتۆلیۆ و شا لیر، ئەگەڕێنەوە لە ھەڵەی بڕیاری بەپەلە. لەکۆتاییەکانیدا شێکسپیر رێرەوی گۆڕی بۆ رۆمانسییەت یان کۆمیدیای تراژیدی، تێیدا سێ شانۆگەریی سەرەکی پێکھێنا: سیمبلین، چیرۆکی زستان، بۆران، بیریکلس ئەمیر تایر ھاوکاری بوو. تراژیدیایەکی کەمتر، بەجۆرێ ئەم شانۆگەرییانە ترسناکتر بوون لەشێوەزار لە کۆمیدیای نەوەدەکانی سەدەی شانزدەھەم، بەڵام کۆتایی دێن بە لێبووردەیی و لێخۆشبوون لەھەڵە تراژیدییە گریمانەییەکان. ھەندێک لە بۆچووان، پێیان وایە ئەم گۆڕانە لە ھزری شێکسپیردا و گۆران بۆ کۆمیدیای تراژیدیی، راستەوخۆ پەیوەستە بە ئارام بوون و لەسەرخۆ بوونی ژیانی شێکسپیر بەڕاستیی، ھەرچەند ئەو شانۆگەرییانە لەوسەردەمەدا شوێنێکی کەمییان لە بۆشایی کەمییەتی داگیرکرد.
لە ١٦٢٣ دا، جۆن ھمینگز و ھێنریی کۆندڵ کە دوو ھاوڕێی شێکسپیر بوون لە پیاوانیی شاھـ، ھەستان بە بڵاوکردنەوەی پەڕگەی یەکەم، ئەمیش چاپێکی کۆکراوەی شانۆگەرییەکانی شێکسپیر بوو، پێکھاتبوو لە ٣٦ دەق، لەنێوییاندا ١٨ دەق یەکەم جار بوو چاپ بکرێن. بەکرداریی، زۆربەی شانۆگەرییەکان بەشێوەی چاپی چوارنەیی دەرکەوتن – نووسراوی چاپکراو، درووستکراو لە پەڕەی وەرەقەی نووشتاوە دووجار، تا ببێتە چوار وەرەقە. ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی کە شێکسپیر رازیی بووبێت لەسەر ئەم چاپانە، کە پەڕگەی یەکەم بە “روونووسی دزراو” وەسفی دەکات. ئالفرێد پۆلارد ھەندێکییان بە چوارینەی خراپ وەسف دەکات، بەپێی دووبارە سواغدانەوەیان، یان تێکدراون، کە دەشێـت ھەندێکییان لەڕێگەی بیرەوە لەھەندێک شوێندا بنیاد نرابنەوە. کاتێک ژمارەیەک چاپی شانۆگەرییەک زیندوو بێت، ھەریەکەیان جیاواز دەبێت لەوی تر. رەنگە جیاوازییەکان لەسەر ھەڵەکانی چاپ و روونووس بن، یان لە یادەوەرییەکانی ھونەرمەندان/نوێنەران و جەماوەران بێت، یاخود لە لەخودی پەڕگەکانی شێکسپیر خۆیەوە بن. و لەھەندێک باردا وەکو ھاملێت و ترویلوس کریسیدا، پێدەچێت شێکسپیر پێداچوونەوە لەدەقەکاندا لەنێوان وەشانە چوارینەکان و پەڕگەکەدا کردبێت. بەجۆرێ روونووسی پەڕگەی “پادشا لیر” زۆر جیاوازە لە چوارینەی ١٦٠٨ کە ئۆکسفۆرد شێکسپیر ھەریەکەیانی چاپکردووە، کە ناکرێت بێ وریایی تێکەڵ کرابن.
پێشوو
ژیانی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد, ئەحمەدی خانی
داهاتوو
ژیانی شه‌ره‌فخانی‌ به‌دلیسی