تەندروستی

کۆمەلێک نیشانە لە چاوەکاندا دەردەخەن کە کێشەی تەندروستیت هەیە

ماڵپەڕی “العربیة” بڵاویکردەوە، زۆرکات ئەو کێشانەی تووشی چاوەکان دەبن بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەندروستی دیکەوەن کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی تەواوی جەستە دەبێت و بە ڕاددەیەکی زیاتر لە چاوەکاندا دەردەکەون، دیارترین نیشانەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. زیپکە لە پێڵووی چاودا:

دروستبوونی زیپکە بە بەردەوامی لە پێڵووی چاودا دەکرێت بەهۆی داخرانی غودە چەورییەکانی چاوەوە بێت.

٢. وەرینی مووی برۆکان:

پیربوون، هیلاکی و شەکەتبوونی زۆر، و نەخۆشی ڕێوی دەبنەهۆی وەرینی برۆکان و جگە لەمانەش ئەگەری هەیە بەهۆی تێکچوونی کاری غودەی دەرەقی و کەمی دەردانی هۆرمۆنەوە بێت.
٣. تەڵخی بینین:
بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتەهۆی تەڵخبوونی توانای بینین و سووتانەوەی چاوەکان.
٤. ئاوسانی چاوەکان:
ئاوسانی چاوەکان دەکرێت ئاماژەبێت بۆ کەمبوونەوە یان زیادەڕۆیی چالاکی لە غودەی دەرەقیدا.
٥. پەڵەی کوێری:
دروستبوونی پەڵەی کوێری لە هەندێك بەشی چاودا یان نەمانی توانای بینین لە گۆشەیەکدا ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە شەقیقە.
٦. زەردبوونی چاوەکان:
زەردبوونی سپێنەی چاوەکان ئاماژەیەکە بۆ تێكچوونی کاری جگەر.
٧. کزبوونی بینین:
کزبوون و کەمبوونەوەی توانای بینین دەکرێت یەکێك بێت لە نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
پێشوو
شه‌ش ده‌نك سیری برژاو بخۆیت..له‌ 24 سه‌عات چی ڕوو ده‌دات
داهاتوو
هاوسەرگیری مسیار چیە طه‌ڵاق لە مسیاردا چۆنه‌