ئافره‌تان ومناڵ بوون

گرفتی دروستبوونی‌ كیس له‌هیلكه‌دانی‌ ژناند

ریگای‌ چاره‌سه‌ركردني هیلكه‌دان چی‌یه‌؟

هیلكه‌دان به‌شیكه‌له‌كۆئه‌ندامی‌ زاوزیی‌ ئافره‌ت، كه‌له‌ له‌به‌شی‌ خۆواره‌وه‌ی‌ سكدایه‌ وپی‌ی‌ ده‌وتری‌ “حه‌وز”. هیله‌كه‌دان دووبه‌شه‌و به‌هه‌ردوولای‌ “ره‌حمدا” جیگیربوون. فه‌رمانی‌ هیله‌كادانه‌كان دروستكردنی‌ هیلكه‌و هۆرمۆنه‌كانی‌ ژنانه‌ وهه‌موو مانگیك له‌كاتی‌ سوری‌ مانگانه‌ی‌ خوینریژی‌ ژناندا یه‌كیكیان به‌كاملبوونی‌ خۆی‌ ده‌گاو پاشان به‌جۆگه‌ی‌ “فالوبدا تیده‌په‌ری‌ وده‌گاته‌”ره‌حم بۆ پیتین. ئه‌مه‌ش پێی ده‌وتری‌َ پرۆسه‌ی‌ هیَلكه‌ دروستكردن. هه‌روه‌ها “ئیسترۆجین و پرۆجسترین” دوو هۆرمۆنی‌ زۆرگرنگن كه‌له‌ریگای‌ هیلكه‌دانه‌وه‌ دروست ده‌بن وده‌بنه‌هۆی‌ بووژانه‌وه‌ وگه‌شه‌سه‌ندنی‌ مه‌مكه‌كان و مووی‌ له‌ش له‌ژناندا و هه‌روه‌ها كۆنترۆلی‌ ده‌ورانی‌ خۆینریژی‌ مانگانه‌ ده‌كه‌ن.

كیسی‌ هیلكه‌دان چی‌یه‌؟


بریتی‌یه‌له‌ تووره‌كه‌یه‌كی‌ پرله‌ئاو، كه‌ده‌شی‌ له‌ هلیكه‌دان وه‌یا هه‌ر جیگه‌یه‌كی‌ تری‌ له‌شدا دروست ببیت. ئه‌م كیسانه‌ شیوه‌ی‌ جۆراوجۆریان هه‌یه‌، به‌لام بلاوترین شیوه‌یان پی‌ی‌ ده‌وتری‌ “كیسی‌ به‌كار كه‌له‌كاتی‌ سوری‌ مانگانه‌ی‌ خوینریژی‌دا له‌كۆئه‌ندامی‌ زاوزیی‌ ژناندا سه‌رهه‌لده‌دات.

نیشانه‌كانی‌ ده‌روستبوونی‌ كیشی‌ هیلكه‌دان چی‌یه‌؟

*- هه‌ستكردن به‌پربوونی‌ ناو”ره‌حم”، وه‌یا ئازاری‌ ناوسك. به‌تایبه‌تی‌ ئازاری‌ به‌شی‌ خۆواره‌وه‌ی‌ پشت و رانه‌كان.
*- هه‌ستكردن به‌ ناره‌حه‌تی‌ وئازار له‌كاتی‌ میزكردن . هه‌روه‌ها ئازاری‌ زۆر له‌كاتی‌ سوری‌ مانگانه‌ی‌ خوینریژی‌ .
*- زیادبوونی‌ كیشی‌ له‌ش. ودلتیكهه‌لهاتن وهه‌ستنكردن به‌رشانه‌وه‌ وپربوون وئازاری‌ مه‌مكه‌كان.

چۆن ده‌توانری‌ كیسی‌ هیلكه‌دان بدۆزریته‌وه‌؟

له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زۆرجار دروستبوونی‌ كیسی‌ نیو هیلكه‌دانه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌ك ده‌رناخات، بۆیه‌ دۆزینه‌وه‌یان له‌ریگه‌ی‌ پشكنینی‌ ئاسایی‌ پزیشكه‌وه‌ ده‌بیت، كه‌له‌كاتی‌ سه‌ردانه‌كانی‌ ژناندا بۆلای‌ دكتۆر په‌ی‌ پی‌ده‌بریت.به‌تایبه‌تی‌ كاتیك پزیشكه‌كان هه‌ستیانكرد به‌هه‌لئاوسانی‌ هیلكه‌دانه‌كان ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ ده‌كه‌ن تابتوانن بگه‌نه‌ ئه‌نجامی‌ راسته‌قینه‌ی‌ سه‌رهه‌لدانی‌ كیس له‌نیو هیلكه‌دانه‌كاندا و ئه‌مه‌ش له‌ریگای‌ “سۆنه‌ر” و تیستی‌ پشكنین له‌كاتی‌ دروستبوونی‌ منال و سكپری و ئاگادار بوونه‌وه‌ له‌ حاله‌تی‌ هۆرمۆنه‌كان..


چۆن كیسی‌ هیلكه‌دان چاره‌سه‌رده‌كری‌؟

ریگای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌حاله‌تانه‌وه‌ ده‌بی‌:

1- چاودیری‌ وپشكنینی‌ به‌رده‌وام. كه‌لانی‌ كه‌م له‌نیوان 1 بۆ3 مانك جاریك په‌یره‌وی‌ لیده‌كری‌. له‌م كردارانه‌شدا چاودیری‌ قه‌باره‌ی‌ كیسكه‌ده‌كری‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌و ژنانه‌دا كه‌له‌به‌رده‌م سكپری‌ ودان وه‌یا توشبوون به‌كیسی‌ هیلكه‌دان و پربوون له‌ئاو.
2- نه‌شته‌رگه‌ری‌.. ئه‌گه‌ر كیسه‌كه‌ به‌دوای‌ چه‌ند جاره‌ی‌ سوری‌ خوینریژی‌دا نه‌پوكایه‌وه‌ و زیاتر به‌ره‌و گه‌وره‌بوون رۆیشت وشیوه‌ی‌ نائاسایی‌ به‌خۆوه‌گرتن و ئازاری‌ زۆری‌ به‌دوادا هات وه‌یا ئه‌و ژنانه‌ی‌ به‌م هۆیه‌وه‌ سوری‌ خۆینریژی‌ مانگانه‌یان توشی‌ راوه‌ستانی‌ كاتی‌ هات.. ده‌كری‌ كیسه‌كه‌ له‌ریگای‌

نه‌شته‌رگه‌ری‌یه‌وه‌ لاببریت. ئه‌مه‌ش له‌ ریگای‌ :

*- لاپرۆسكۆپی‌: ( Laproscopy). ئه‌وكیسانه‌ی‌ بچوكن ونیگه‌تیڤنین، له‌مریگایه‌وه‌ وبه‌دوای‌ به‌نجی‌ گشتی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ برینیكی‌ بچوك له‌خواره‌وه‌ وه‌یان سه‌ره‌وه‌ی‌ ناوكی‌ خۆشه‌كه‌ ئه‌نجامده‌دری‌ و له‌ویوه‌ ئامرازیك كه‌له‌شیوه‌ی‌ تلكسكۆبدایه‌ وهه‌لگری‌ كامیرایه‌كه‌ ده‌بریته‌ ژووره‌وه‌ به‌مجۆره‌ش كیسه‌كه‌ی‌ پی‌لاده‌بریت.
*- كردنه‌وه‌ی‌ سك – لاپرۆتۆمی‌ (Laprotomy) له‌حاله‌تی‌ گه‌وره‌بوونی‌ قه‌باره‌ی‌ كیسه‌كه‌ و بوونی‌ گۆمانی‌ پزیشك له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ كیسی‌ نه‌گه‌تیڤه‌، ئه‌م ریگایه‌ ده‌گیریته‌به‌ر. ئه‌مه‌ش به‌دوای‌ به‌نجكردنی‌ گشتی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ وده‌ستبردن بۆبرینیكی‌ گه‌وره‌تر له‌سكی‌ نه‌خۆشه‌كه‌دا كیسه‌كان لاده‌بریت وده‌نیردرین بۆپشكنینی‌ پزیشكی‌ تا دلنیایی‌ له‌نه‌خۆشی‌ شیرپه‌نجه‌ به‌ته‌واوی‌ به‌ده‌ستبیت. له‌حاله‌تی‌ هه‌بوونی‌ گومانی‌ نه‌خۆشی‌ شیرپه‌نجه‌دا ئه‌وا هیلكه‌دانه‌كه‌و هه‌ندی‌ پارچه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌وره‌به‌ریشی‌ لاده‌بریت.

ئاگاداری‌ تایبه‌تی‌:

*- ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌زۆرتوشی‌ كیسی‌ هیلكه‌دان ئه‌بن ده‌بی‌ بچنه‌لای‌ پزیشك بۆئه‌وه‌ی‌ مه‌سحه‌ی‌ منال نه‌بوونیان لیوه‌ربگیریت وریگای‌ پرۆسیسی‌ هیلكه‌دانیان رابگیریت تاهه‌لی دروستبوونی‌ كیس له‌سه‌ر هیلكه‌دانه‌كانیان كه‌م بكریته‌وه‌.
*- ناتوانری‌ ڕَیگا له‌دروستبوونی‌ كیس له‌سه‌ر هیلكه‌دانه‌كان رابگیریت، به‌لام ئه‌وه‌ی‌ جیگای‌ دڵنیایی‌یه‌ بۆ هه‌مووان ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌شی‌ زۆری‌ دروستبوونی‌ ئه‌م كیسانه‌ نیشانه‌یه‌ك نین له‌نه‌خۆشی‌ شیرپه‌نجه‌و به‌شدارنین له‌سه‌رهه‌لدانی‌ ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌دا. هه‌واكات به‌شیكی‌ زۆری‌ ئه‌م كیسانه‌ خۆیان ده‌پوكینه‌وه‌ و نامیَنن.
پێشوو
ئه‌مانه‌ مه‌خۆ تا له‌غازات به‌دووربیت, و بۆنی ئاره‌قه‌ت لێ نه‌یات
داهاتوو
بچوککردنه‌وه‌ی ورگ