ئاژەڵ و رووەک

مێروو کوژەکان و کاریگەریان لەسەر ژینگە


 


لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە وەرزی بەهاردا و کەوتنەخۆی جوتیاران بۆ چوونە ناو کێڵگە کشتوکاڵیەکان و خستنە سەرشانی پەمپی پڕژاندنی قڕکەرەکا، بە پێویستم زانی کە کورتەیێک لەسەر ئەم بابەتە بنووسم، کە تائێستا زۆربەمان بەکاری دێنین و بێ ئەوەی ئاگاداربین لە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵی و ڕاددەی زیانەکانیان، ئەویش مێرووکوژەکانە.
  • مێرووکوژەکان چین؟

مەوادگەلێکی دروستکراون لە تێکەڵەی ئاوێتە کیمیاییەکان و ماددە ئەندامییەکان یان نائەندامیەکان و چەندین خاسیەتی تایبەتیان هەیەو توانا دارن بۆ پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی بەڵاکان یان زاڵبوون بەسەریداو لەناوبردنی.لەناو بەرە کیمیاییەکان مەواد گەڵێکی لەناوبەر و دوورخەرەوەی مێروەکانیان تێدایە،لەگەڵ ئەو مەوادانەشی کە بۆ ڕێکخستنی ڕوەک یان بەمەبەستی پاراستنی ڕوەکەکان لە  هەڵوەراندنی گوڵ و بەرەکانیان.
  • زیانەکانی مێرووکوژەکان:

بێ گومان سەرەڕای چەند سودێکی ئەم مێرووکوژانە کۆمەڵێ زیانی گەورەش لەدوای خۆی جێ دەهێڵێت گاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی سروشتی دەبێت کە لێرەدا بە چەند خاڵێک باسی دەکەم.
1ــ دەرکەوتنی چەندین جۆر مێرووی هەڵگری بەرگری کە{ سەرچاوەی بەرنامەی نەتەوە یەک گرتووەکان بۆ ژینگە  ئاماژەی بەوە داوە ،کە زیاتر لە 250 جۆری مێروو خۆڕاگری و بەرگریان لەبەرامبەر  لەناوبردنی جیهانی مێروەکان بەدەست هێناوە}.
2 ــ دەبێتە هۆی کوشتنی کۆمەڵێ مێرووی سود بەخش لەوانە وەک {هەنگ}.
3 ــ پیسکردنی ژینگەی {هەواو و خاک و ئاو }،کە ئەمانەش دواجار کاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤ، بۆ نموونە: پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی کاتێک ناوچیەک دەڕشێنی بەم جۆرە مێروو کوژانە لەگەڵ هاتنی باران یان ئاودێری خاکەکە ئەم ماددە کیمیاییانەش دەچنە ژێر خاک و تێکەڵ دەبن بە ئاوی ژێر زەوی و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ئاوی ژێر زەوی کە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاوی شیرینە.
4 ــ دەرکەوتنی باری ژەهراویبوونی مرۆڤ و مردنی .
5ــ زیانێکی زۆر دەگەیێنێت به پۆلە ڕووەکیەکان، بەتایبەت لەکاتی زیاد بەکارهێنانی لەناوبەرەکان بەڕێژەی زیاتر لە ڕێژەی سروشتی یان ڕێگە پێدراو.
6 . دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی سروشتی و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونێکی لەڕاددەبەدەری ژمارەی ئەو مێرووە زیاندارانە .
7 . لەناوبردنی دوژمنە سروشتیەکانی مێرووە زیانبەخشەکان.
  • کەم کردنەوەی کاریگەری مێرووکوژەکان لەسەر ژینگەی مرۆڤ و دەوروبەری:

شارەزایانی بواری ژینگە و  کشتوکاڵ  بەپێی ئەزموونی خۆیان تێبینی چەن خاڵێکیان کردوە کە کاریگەریە نەرێنەکانی مێرووکوژەکەکان بۆ سەر مرۆڤ و ژینگە کەمتر دەکاتەوە لەوانە.
1 ــ دیاریکردنی بڕی بەکارهێنراو واتا زیادەڕۆیی نەکردن لە بەکارهێنانی مێرووکوژەکەدا.
2 ــ نەپڕژاندنی لەکاتی هەڵکردنی با و داباریندا .چونکە لەکاتی هەڵکردنی با دەرمانەکە بڵاو دەبێت و ڕەنگە بەر درەخت و ڕوەکاکان بکەوێت و  زیانیان پێ بکەوێت، لەکاتی دابارینیشدا مێرووکوژەکە لەگەڵ ئاوی باران تێکەڵ دەبێت و دەچێتە ناخی زەوی و دەبێتە هۆی پیسکردنی ئاوی ژێرزەوی .
3 ــ پڕژاندنی ڕاستەوخۆ پاش ئامادەکردنی بۆ پڕژاندن.
4 ــ نەپڕژاندنی مێرووکوژە بەسەرچوەکان تاوەکوو پاش دڵنیابوون لێیان.
5ــ گرینگی پێدانی ئەم بابەتە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بکرێتەوە لە زیانەکانی مێرووکوژەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان.
6 ــ ڕێنمایی جوتیاران بکرێ بۆ بەکارهێنای ڕوەکی خانەخوێ بەشێوەی  خەت لەنێوان بەرووبوومە سەرەکیەکان بچێنرێت. بۆ نموونە بۆ نەخۆشی تەماتە و پاراستنی لە لۆچ بوون و زەرد بوونی گەڵاکەی  .دەبێت پێش گواستنەوەی شتڵی تەماتە هەندێ ڕوەکی وەک{ خەیار و باینجان …}  بچێنرێت وپاشان ناوە ناوە ئەم خەتانە بە مێرووکوژ بڕشێنرێت.نەک تەواوی خەتەکان بڕشێنرێت کە زیانی زۆری دەبێت و وە تێچووی زیاتریشی دەوێت.
7ــ بەرزکردنەوەی نرخی قڕکەرەکان .تەنها ئەوانە نەبێت کە پێویستی سەرەکین و جوتیار ناچارە بەکاریان بێنێت.
8 ــ  لەبەرکردنی جلی خۆپارێزی لەکاتی پڕژاندنی دا چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دەم و چاوو پێست و کۆ ئەندامی هەناسەدان.
9 ــ دانانی لیژنە لە ناوچە سنوریەکان {مەرزەکان} بۆ ڕێگەگرتن لە بەرووبوومی توش بوو.
10ــ زۆربەی هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی میوەدا بیریان تەنها لای میوەی جوان و ڕازاوەیە زۆربەیان شارەزاییان نیە لە ماددە کیمیاییەکان و مێروو کوژەکان نیە کە ڕەنگە ئەم جۆرە میوانە بەم جورە قڕکەرانە ڕشێنرابێت.بۆیە پێویستە هۆشداری بدرێت لەم جۆرە بەروبوومانە.
11ــ هێنانی ئەو مێرووکوژانەی کە لەبنچینەدا لە پێکهاتەی ڕوەکن  و دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی مێروەکان و سەرەنجام لەناوبردنیان بەبێ ئەوەی زیانێکی ئەوتۆ بە ڕوەک بگەیێنێت.
ئامادەکردنی: نیها عمر
پێشوو
بۆچی میوەكان بە مۆم ڕووپۆش دەكرێن؟
داهاتوو
زیکری دوای دەست نوێژ