جوانكاری وماكیاژ

گیراوەیەكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی‌ ڕوومەت بە جوانی و خڕی

هیچ شتێ‌ لە ڕوخسارێكی گەنج و سەرنج ڕاكێش جوانترنیە بۆ ئەوەی زیاتر جوانبیت، پێویستت بە سەر ڕومەتێكی بەرزو خڕ و سەرنج راكێش هەیە بەڵام چیتر پێویست بە نەشتەرگەری جوانكاری ناكات.
بەبەكار هێنانی خومرەی نان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەبەردەوامی دەبیتە خاوەنی ڕومەتێكی خڕ و بەرزو جوان.

چۆنێتی ئامادەكردنی:

– دوو كەوچك هەنگوین.
– دوو كەوچك ئاوی گوڵ.
– دووكەوچك خومرە (خومرەی نان) ،گرنگترین پێکهاتەی گیراوەکەیە.
هەرسێ كەرەستەكە لەگەڵ یەك تێكەڵ بكە تا وەك هەویرێكی لێدێت پاشان بیكەرە سەلاجەوە بۆ ماوەی دە خولەك جێی بهێڵە، دوای ئەوە بیدە لە سەر ڕومەتەكانت و بۆماوەی یەك كاتژمێر پێوەی بهێڵە و پاشان بیشۆ. بۆ ئەنجامێكی باشتر بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامبە.
پێشوو
نەخۆشی ئایدزو سکپڕی لەژناند
داهاتوو
نەخۆشی مێننجایتس چییە