ژیان و کۆمەڵگا

گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ باوکه‌ ٦٣ ساڵەکەی دەکوژێت

له‌ قەزای سۆران گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت.

ھاوار ئەرگۆشی وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند،ئاگادارکراینەوە بەبوونی روداوێکی کوشتن لە گەرەکی سەروچاوەی ناحیەی دیانا دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس دەرکەوت کە ھاوڵاتیەک بەناوی ( ع . ح . ع ) تەمەن (۲۹) ھەڵسابوو بەھێرش کردنە سەر باوکی خۆی بەناوی ( حسن عبداللە ) تەمەن (٦۳) ساڵ بەچەقو لێی دابوو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستدابوو.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتوویه‌تی : تۆمەتبار دەستگیرکراوەو بەپێی مادەی (٤۰٥) یاسای سزا لێکۆلینەوەی لە گەڵ دەکرێت.
لە لێکۆلینەوە دا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی داناوەو بیانوی کوشتنی باوکی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە گوایە لە گەڵ دایکی و خانەوادەکەی خراپ بووەو وەبەردەوام لە خێزانی خۆی داوە کە دایکی تۆمەتبارە
ئەوەشی ڕاگەیاند، خێزانەکە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانن چەند ساڵیک پێش ئێستا نیشتەجێی قەزای سۆرانن.
پێشوو
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌زەنگی وریاکەرەوە خەبەریان نایه‌ته‌وه‌ نیشانەی زیرەکیانه‌
داهاتوو
ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ واده‌كات هه‌رگیز پیاوه‌كه‌ت لێت جیانه‌بێته‌وه‌ چیین